تەرمی چیا ناسر گەیشتەوە هەرێمی كوردستان

KNN : Kurdish News Network
09:26 - 12/12/2019
کوردستان
+
-

شەوی رابردوو تەرمی خاتو چیا ناسر، ئەو خانمە هەڵەبجەییەی کەهەفتەی پێشوو، لەلایەن گروپێکی تاوانکار لە ئێران، سوتێندران گەرێندرایەوە هەرێمی کوردستان.

خاتو چیا دوای چەند رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە، بەڵام شەوی دووشەممە 9/12/2019، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەی و سەختی برینەکانی، لەنەخۆشخانەی پارێزگای ورمێ گیانی لەدەستدا.

ئەمشەویش دوای سێ رۆژ لە کۆچی دوایی، تەرمەکەی خاتو چیا، لەرێی مەرزی باشماخەوە، گەیشتەوە خاکی هەرێمی كوردستان.

4149 جار خوێندراوەتەوە