ماکرۆن بەرگری لە یەپەگە کرد لە ناتۆ دژی بریارەکەی تورکیا

KNN : Kurdish News Network
06:02 - 03/12/2019
جیهان
+
-

سەرۆککۆماری فەرەنسا بەرگری لە هێزەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە کرد لە دژی ئەو بڕیارەی کە تورکیا ڕایگەیاندبوو، کاتێک پلانی نوێی ناتۆ پەسەند دەکات کە یەپەگە بە تیرۆرست ناوزەند بکرێت.


ئيمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ناكرێت هێزێك بە تیرۆریست بزانین كە شەڕی تیرۆری كردووە و چەندین کەسی لەو ڕێگایەدا کردووەتە قوربانی".

وتیشی "دەبێت ناتۆ پێناسەی هاوبەشی هەبێت بۆ بابەتی تیرۆر و ناکرێت هەر وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ پێناسەی جیاواز بۆ تیرۆر بکات و گروپێک لە بەرژەوەندی خۆی بکاتە دووژمنی هەموو ئەندامانی ناتۆ".

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکردووە " توركیا شەڕی ئەو هێزە كوردییانە دەكات كە هاوشانی فەڕەنسا و وڵاتانی تری ناتۆ دژی داعش شەڕ دەكەن".

 

پێشتر تورکیا مەرجی دانابوو بۆ پەسەندکردنی پلانە نوێیەکانی ناتۆ، کە دەبێت ناتۆ یەپەگە بخاتە لیستی تیرۆرەوە ئەوکات دەچێتە گفتوگۆی پەسەندکردنی پلانی نوێی ناتۆوە.

8436 جار خوێندراوەتەوە