کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند، دەمیرتاشتان خۆشبوێت یان نا، ئەو با ناحەق لە زینداندایە.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە
کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەیدا وتی، سەڵاحەدین دەمیرتاش بێتاوانە و بەهۆی وەستانەوە لە دژی ئەردۆغان لە زینداندایە
چونکە بە ئەردۆغانی وتبوو "ناتکەین بە سەرۆک".
کڵچدارئۆغڵو رەخنەشی
لە دادگا و دەوڵەتی تورکیا گرت و ئاماژەی بەوەکرد، هەر کاتێک دەمیرتاش لە دۆسیەیەک
بێتاوان دەردەچێت، خێرا دۆسیەیەکی دیکەی بۆ دەکەنەوە، بۆچی؟ تەنها لەبەرئەوەی لە
زینداندا بمێنێتەوە و ئازاد نەکرێت.
دەربارەی نەخۆشکەوتنی
دەمیرتاشیش باسی لەوە کرد، دەمیرتاش نەخۆشکەوتووە، بەڵام درەنگ بردوویانە بۆ
نەخۆشخانە. "هیوای شیفای بۆ دەخوازم."
2550 جار خوێندراوەتەوە