ئەنجوومەنی پاریزگای
سلێمانی لەسەر کەمی بڕی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو
ڕاوێژ و بڕیارانە دەکات کە وەک پێویست سەبارەت بە کارەبای سلێمانی جێبەجێ نەکراون.
لەسەر ئەو پرسە ئازاد
حەمەئەمین سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە " لە ماوەکانی
رابردوودا پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی کارەبای سلێمانی لە هەولێر کۆبوونەوەیەکیان
ئەنجامدابوو، بەمەبەستی باشترکردنی کارەبای سلێمانی، بەڵام تا ئێستا ئەو راوێژ و بڕیارانەی
کە درابوون وەکو پێویست نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر بۆیە کارەبای سلێمانی تا
ئەمساتەش هەر خراپە".
وتوشیەتی " یەکی کانوونی یەکەم لەگەڵ
جێگری وەزیری کارەبا کۆبووینەوە لەسەر رەوشی کارەبای سلێمانی، بڕیاریشە ئەمڕۆ یان
سبەی بۆ قسەکردن لەسەر سیستەمی پێدانی کارەبا لە بڕ و سیستەمی دابەشکردندا، کۆبوونەوەیەکی
راوێژکاریی ئەنجام بدەین".
ڕەوشی کارەبای نیشتمانی لەکاتی سەرما و گەرما
کە هاوڵاتیان بڕێکی زیاتریان کارەبا پێویستە کەمدەبێتەوە و بە تایبەت لە زستاندا،
کە هاوڵاتیان پێیان وایە ئەم کێشەیە کێشەی چەندین ساڵی ڕابردوو و بە چارەسەر
نەکراوی ماوەتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمیش دەڵێت، دابەشکردنی
نەوتی سپی بۆ ماڵان و نەبوونی سەرچاوەی دیکەی گەرمی وایکردووە کارەبای نیشتمانی
زۆر بەکار بهێندرێت و بڕەکەی کەم بێتەوە.
941 جار خوێندراوەتەوە