سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند ئەگەر رێکخراوی ناتۆ
یەپەگە بە گروپێکی تیرۆریستی نەناسێنێت، ئەوە ئێمەش دژی پلانی پاراستنی وڵاتانی بەڵتیک
و هۆڵەندا دەوەستینەوە.
پێش بەڕێکەوتنی بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بۆ
بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، لە فرۆکەخانە ئەنقەرە
رایگەیاند، وڵاتانی ناتۆ پشتگیری ئێمەیان نەکرد لە هێرشەکان بۆ سەر رۆژئاوا، بۆیە
ئێمەش پشتگیری پلانی ئەوان ناکەین بۆ بەرگریکردن لە وڵاتانی بەڵتیک و هۆڵەندا.
هاوکات وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند مەرج نیە ئەوەی
بۆ تورکیا هەڕەشەبێت بۆ هەموو وڵاتانی ناتۆ وابێت، بۆیە پشتگیری لە هیچ بڕیارێک
ناکەین یەپەگە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە کۆنفرانسی سەرۆکانی وڵاتانی
ئەندامی ناتۆ لە لەندەن بەڕێوەبچێت و تورکیاش لەروی ژمارەی سەربازەوە دووەم وڵاتی رێکخراوی
ناتۆیە.
لەماوەی رابردووشدا ئەردۆغان چەندین جار رەخنەی ئەوەی لە
وڵاتانی ناتۆگرت کە بۆچی پشتگیری تورکیا ناکەن، لە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا .
2746 جار خوێندراوەتەوە