وێنە.. باتمانی راستی لەدایک بوو

KNN : Kurdish News Network
04:53 - 02/12/2019
هەمەڕەنگ
+
-

دوای چەند ساڵێکی زۆر لە فیلمەکەی، منداڵێک بە هەمان رووخساری باتمانەوە لەدایک بوو.  

لونا فەنەر ئەو منداڵە ئەمریکییەیە نازناوی "باتمان"ی پێدراوە و بەهۆی نەخۆشییەکی جەستەیی دەگمەنەوە، لە شێوەی ئەکتەری سەرەکی ناو فیلمی باتمان هاتووەتە دونیاوە.

باتمان کچێکی حەوت مانگی ئەمریکییە و بە خێزانەکەی وتراوە پارەی چارەسەرکردنی ٤٠٠ هەزار دۆلارە. دایکی باتمان بێئومێد نابێت و لە روسیا دکتۆرێک بۆ منداڵەکەی دەدۆزێتەوە و دکتۆرەکەش موژدەی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی پێدەدات.

باتمان پێویست بووە هەشت نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بۆ هەر نەشتەرگەرییەکیش داوای بڕی ٢٥ هەزار دۆلار کراوە.

دایکی باتمان بۆ بەدەستهێنانی ئەو بڕە پارەیە لە ماڵپەڕیک هەڵمەتێک دەستپێدەکات، لەبەرئەوەی رووخساری لونا لە باتمان چووە، هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە و لە ماوەیەکی دیاریکراودا ٤٠ هەزار دۆلار کۆدەکرێتەوە.

لە ئێستادا یەکەم نەشتەرگەری بۆ باتمانی بچوک بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.

5217 جار خوێندراوەتەوە