دوێنێ شەممە باوکێک ڤیدیۆی کچەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بڵاوکردەوە کە خوێن لە دەم و چاو و گوێیەوە دێتە دەرەوە و وەک باوکی باسی دەکات تا
ئێستا هۆکاری نەخۆشییەکەی نەزانراوە.
لە ڤیدیۆکەدا باوکی کچەکە دەڵێت، ماوەی ساڵێک و
دوو مانگە کچەکەی تووشی ئەو حاڵەتە بووە و داوا دەکات هەر پزیشێک دەتوانێت چارەسەری
دۆخی کچەکەی بکات پەیوەندی پێوە بکەن.
سارا ئەو کچەیە کە توشی ئەو حاڵەتە بووە و تەمەنی
17 سالەو خوێندکاری پۆلی 11 ی زانستییە و دانیشتووی ناوچەی باڵەکایەتییە ماوەی زیاتر
لە ساڵیکە تووشی ئەو حاڵەتە بووە و تا ئێستا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی هەرێم ئاگاداری حاڵەتەکەیە و بڕیارە ئەمڕۆ کچەکە ببرێتە لای دکتۆرێکی پسپۆر بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکەی.
3188 جار خوێندراوەتەوە