کوڕێک دایکە ٨٠ ساڵەکەی بە لێدان کوشت

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 14/11/2019
کوردستان
+
-

بەپێی هەوالێ ماڵپەرە ناوخۆییەکانی شاری کرماشان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەم، ژنێکی ٨٠ ساڵە بەهۆی لێدانی لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

 

حسێن بەراری، فەرماندەی گشتی هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشان لای خۆیەوە هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "دوای لێدانی دایکێک لەلایەن کوڕە ٥٠ ساڵەکەیەوە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی زەبری قورس بە ژنەکە گیانی لە دەستداوە".

هەرچەندە ئەو بەرپرسە ئەمنییە هۆکاری کوشتنی ژنە ٨٠ ساڵەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام زانیارییە ناوخۆییەکان دەڵێن بەهۆی کیشەیەکی خێزانییەوە دەمەقالێ درووستبووە و پاشان ژنەکە کوژراوە.

 بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە   ٢٢ ژنی کورد بە دەستی خزم و کەس و کاری خۆیان کوژراون.

7168 جار خوێندراوەتەوە