لە بۆسەیەکدا لەسەر رێگایەکی خێرای ناوچەیەکی سنوری باکوری خۆرئاوای مەکسیک، لانی کەم نۆ ھاوڵاتی ئەمریکی کوژران کە شەشیان منداڵن.
دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی وڵاتەکە لەو بارەیەوە بڵاویان کردەوە کە کوژرانی ئەو کەسانە لە بۆسەیەکدا بووە لەسەر رێگایەکی خێرای ویلایەتی سونورای سنووری لە باکووری خۆرئاوای مەکسیک.
یەک لە کەسوکاری قوربانییەکان، کیندرا لی میلەر رایگەیاندووە، لە رووداوەکەدا نۆ کەس کوژراون کە دوانیان دوو منداڵی دووانەی تەمەن ھەشت مانگانن، ھەروەھا ھەشت کەسیش لە رووداوەکە رزگاریان بووە.
ئەو وتی، قوربانییەکان نیشتەجێی لامورا بوون کە ١٢٠ کلم لە باشووری سنووری ئەمریکاوە دوورە.
پاش ئهوهی تهقه له ئۆتۆمبێلهكه دهكرێت، دواتر گڕدهكرێت و باوکی یەکێک لە كوژراوهكان كه ڤیدیۆكهی تۆماركردووه بەدەم گریانەوە دەڵێت: نیتا و کچەزاکانم سوتاون و تەقەیان لێکراوە.
كوژراوهكان ئەندامی چەند خێزانێک بوون و لە گەشتێکدا لەو رێگایەوە تێپەڕ بوون، بەڵام ئۆتۆمۆبێلەکانیان کەوتووەتە نێو بۆسەی چەکدارانی نەناسراو .
ئەو کەسانەی لە رووداوەکە رزگارییان بووە، داوا لە حکوومەتی مەکسیک دەکەن وردەکاری رووداوەکە و پێناسی ھێرشبەرەکان ئاشکرا بکات و رووبەڕووی سزایان بکاتەوە.
لەماوەی ئەم چەند ھەفتەیەی رابردوودا، مەکسیک زنجیرەیەک ھێرشی ھاوشێوەی بەخۆوە بینیوە و زۆربەی ئەو ھێرشانەش لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بەماددە ھۆشبەرەکانەوە ئەنجام دەدرێن.
4413 جار خوێندراوەتەوە