لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق ٨ بڕیاری دەرکرد

08:08 - 05/11/2019
عێراق

ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ٨ بڕیار دەکرا.

 

ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاندووە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (221) لە 3/11/2019 كە دەقەكەی داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی كاتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بۆ مەبەستی رێوشوێنەكانی هەمواری دەستور بە پشتبەستن بە مادەی (142) لە دەستور لیژنەی پەرلەمانی كۆبونەوەی یەكەمی بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری یەكەمی حەسەن كەعبی گرێدا و بڕیاردرا بە :-


1- بەشداریپێكردنی حكما كە مەرجەعیەتی دینی بانگەوازی بۆ كردبوو بۆ پێكهێنانی لە گفتوگۆكانی لیژنەكە بۆ پێدانی بیرۆكە و پێشنیار سەبارەت بە هەمواری دەستور.

2- بەشداری پێكردنی شارەزایان بە پێی یاسای دەستوری لە زانكۆكانی عێراق بۆ دارشتنی رەشنوسی پێویست بەمەبەستی هەمواری دەستور.

3- بانگەواز بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیكا و یەكێتیەكانی تایبەت بۆ پێدانی بۆچوون و بیرۆكە و پێشنیار سەباەت بە هەمواری دەستور.

4- كردنەوەی پێگەیەكی ئەلیكترۆنی كە لەرێیەوە بۆچوونی پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی وەربگیرێت لە نێویاندا نوێنەرانی خۆپیشاندەران سەبارەت بە بۆچوونیان دەرحەق بە هەمواری دەستور.

5- پشتبەستن بە شارەزایانی نەتەوەیەكگرتوەكان لە رێی نێردەیان لە عێراق.

6- بانگەواز بۆ دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێكردن بۆ ناردنی نوێنەرانیان بۆ گوێبیستی بۆچونیان سەبارەت بە هەمواری دەستور.

7- بانگەواز بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بۆ ئامادەبوون لە دەنیشتنەكانی گفتوگۆ سەبارەت بە هەمواری دەستور بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ ڕای گشتی.

8- بەردەوامبوون لەسەر هەموار بەپێی وادەی دەستوری دیاریكراو.

لیژنەكە بڕیاریشیدا كە كۆبونەوەكانی بەردەوامبێت بۆ هەمواری دەرستور بە زوترین كات بەو شێوەی هاوكاتە لەگەڵ پێداویستی ڕاستەقنە لەگەڵ بنەمای دەوڵەت و بەپێی چوارچێوەی دەستور.

2558 جار خوێندراوەتەوە