ڤیدیۆ... گەشتی فڕۆکە ئاسمانی هەولێر سپی دەکات

KNN : Kurdish News Network
06:45 - 05/11/2019
کوردستان
+
-


ئەمڕۆ ئاسمانی شاری هەولێر جیاوازبوو و بووە جێی سەرنجی زۆرینەی دانیشتوانی ئەوشارە، چونکە گەشتێکی زۆری فرۆکە لە ئاسمانی شارەکە هەبوو و ئاسمانیش ساماڵ بوو بەئاسانی ڕێڕەوی فڕۆکەکان دەبیندران.

 

ئەو فڕۆکانەی کە ڕەڕەوە سپییەکانیان درووستکردبوو فڕۆکەی مەدەنی بوون و گەشتی هەولێریان هەبووە یان بە ئاسمانی شارەکەدا تێپەڕیوون.

هۆکاری خەتی سپی لەدوای فڕۆکەکانەوە چییە؟

یەکەمجار ئەم حاڵەتە لە ساڵی ١٩١٥ دا کاتی تێپەڕبوونی فڕۆکە بەسەر چیای ئەلپدا بیندرا، دواتر نەبووە جێگای سەرنج و لێکۆڵینەوە، بەڵام دواتر لە جەنگی دووەمی جیهانیدا ئەم پرسە بووەوە جێگای لێکۆڵینەوە چونکە بە ئاسانی شوێنی فرۆکەکان دەزاندرا و دیاریدەکرا.

 

زۆرینەی جار ئەم خەتە سپییە لەلایەن ئەو فڕۆکانەوە درووست دەبێت کە مەدەنین، چونکە مەکینەی ئەو فڕۆکانە گەورەترە و بەنزینێکی زۆرتر دەسوتێنێت.

 

کاتێک لە بەرزایی زیاتر لە ٨ هەزار مەترەوە فڕۆکەکان دەفڕن پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە و ئەو بەنزینەی مەکینەکانی فرۆکەکە دەیسوتێنن دەبێتە هۆی درووستکردنی هەڵم و بوخار و ئەو ڕێرەوە سپییە درووستدەکات.

15265 جار خوێندراوەتەوە