وەزارەتی شوێنەواری میسر ڕایگەیاند، ٢٠ تابووتی
تەختە لە نزیک شاری ئەلقەسری ئەو وڵاتە دۆزراوەتەوە کە بۆ ٣٠٠ ساڵ پێش زاین
دەگەڕێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شوێنەوار، ئەو
دۆزینەوەیە یەکێکە لە دۆزینەوە هەرە گرنگەکانی میسری کۆن و ئەونەیکە بوونی
شارستانی کۆنی میسری لەناوچەکە دوپاتدەکاتەوە.
شوێنەکە ناوچەی "نەمری گەورەکان" ە
کە لە میسری کۆندا بنەماڵەی خاوەن دەسەڵات و دەوڵەمەندەکان لەو شوێنە نێژراون و
تەمەنی تابووتەکان ٣٣٢ تا ٤٤٣ی پێش زاینە.
دۆزینەوەی تابووتەکە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی شوێنەواری
میسر رایگەیاندبوو ناوچەیەکی درووستکردنی کەرەستە سەرەتاییەکانیان لە شاری ئەلقەسر
(Luxor) دۆزیەوەتەوە.

4356 جار خوێندراوەتەوە