سەرۆکی فەرەنسا هۆشداریدایە تورکیا کە
هێرشەکە ڕابگرێت و کۆتایی بەو ئاڵۆزییە بهێنێت کە لەناوچەکەدا درووستیکردووە.
ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆی فەرەنسا ڕایگەیاند
"بەم هێرشانەی سەر باکوری سوریا ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و دەسەڵاتی داعش
لەناوچەکە بەهێز دەکاتەوە".
ماکرۆن داوای لە تورکیا کردووە کۆتایی بەو
ئاڵۆزیانە بێنێت و ئۆپراسیۆنەکەی جگە لە ئاڵۆزی هیچ شتێکی دیکە درووست ناکات.
ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشەکانی سەر باکوری سوریا پاکتاوی ڕەگەزی کورد
دەکات و دەستبەجێ داوای ڕاگرتنی دەکات.
2323 جار خوێندراوەتەوە