ڤیدیۆ... یەکەم قوربانی هێرشەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان

09:33 - 09/10/2019
کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ تورکیا بە بۆردوومان هێرشی سەر ڕۆژئاوای دەستپێکرد و بەهۆی بۆردوومانی ناوەندی شارەکانەوە لە قامشلو چەند کەسێک بەرکەوتن و ئەمەش دیمەنی کوژرانی کەسێکە لە قامشلو.

 

لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت کە ناوەندی شاری قامشلو بۆردوومانکراوە و کەسێک لە قەراغی ڕێگاکەدا کەوتووە و گیانی لە دەستداوە.

بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیاوە بۆ ناوەندی شارەکان ئەگەری ژمارەیەک بریندار و کوژرا و هەیە و تا ئێستا بە فەرمی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا ئاماری کوژرا و بریندارەکانی ڕانەگەیاندووە.

3568 جار خوێندراوەتەوە