کۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی
چین لە قۆناغی ١١ی پەرەپێدانی کێڵگەی پارسی باشور لە ئێران کشایەوە.
بیژەن زەنگەنە وەزیری
نەوتی ئێران رایگەیاند، پارسی باشور کێڵکەی هاوبەشی ئێران و قەتەرە و کۆمپانیای پترۆڵی
نیشتمانی چین دە قۆناغی لە پەرەپێدانی کێڵگەکە تەواوکردووە
و لە قۆناغی 11دا کشاوەتەوە.
وەزیری نەوتی ئێران
راشیگەیاند، هەموو رێگایەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی دەگرێتەبەر و ئێران
بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە.
کێڵگەی پارسی باشور
یەکێکە لە کێڵگە گەورەکانی گاز و هەردوو وڵاتی ئێران و قەتەر بە
هاوبەشی وەبەرهێنانی تێدادەکەن و تاوەکو ئێستا دە قۆناغی کارکردن لەو کێڵگەیە
تەواوکراوە.
921 جار خوێندراوەتەوە