لە کاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، بەچکە مشکێک لە سەقفی ژوورەکەوە
کەوت بەسەر پەیامنێرێکدا و بەو هۆیەوە چاوی کامێرا و میدیاکاران چووە سەر مشکەکە و
کۆنگرەکە راگیرا.
بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکانی ئەو رووداوە لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەکو لە ڤیدۆکاندا دەردەکەوێت، بەشێک لە
رۆژنامەنوسان هەوڵی گرتنی مشکەکە دەدەن.
2366 جار خوێندراوەتەوە