نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمك

KNN : Kurdish News Network
11:34 - 02/10/2019
تەندروستی
+
-

یەکێک لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە بریتییە لە شێرپەنجەی مەمک و بە زۆری ژنان توشی دەبن بەڵام هەندێکجاریش پیاوان توشی دەبن.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی ئێکس پرێس، دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمكی بڵاویکردووەتەوە کە بریتین لە:

- دەرچوونی شلە، کە خوێنی لەگەڵدابێت، لە گۆی مەمکەوە.
- دروستبوونی گرێ یان ئاوسانی بن باڵ.
- گۆڕانی قەبارە و شێوەی یەکێك لە مەمکەکان یان هەردووکیان.
- دروستبوونی لیر لە دەوری گۆی مەمك.
- چرچبوونی پێستی مەمك.
- گۆڕانی شێوەی گۆی مەمك، بە جۆرێك دەچێتە ناو گۆشتی مەمکەوە.
- دروستبوونی گرێیەك یان کۆبوونەوەی شانەکان بە ئەستووری لە یەکێك لە مەمکەکاندا، بە جۆرێك کە پێشتر نەبووبێت.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرکەوتنی هەریەک لەو نیشانانە لە مەمکدا هیچ ئازارێکی لەگەڵدا نابێت، پێویستە بە بەردەوامی پشکنین بۆ مەمکەکان بکرێت.

6151 جار خوێندراوەتەوە