تێپه‌ڕینی فڕۆكه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی جه‌نگی به‌ناو باڵه‌خانه‌كانی شارێكدا
فڕۆكه‌ی جه‌نگی (RAAF C-17) كه له‌لایه‌ن سوپای ئوسترالیاوه به‌كارده‌هێنرێت، له یه‌كێك له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانیدا، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش به‌ناو شارێكی جه‌نجاڵدا تێده‌په‌ڕێت.
پێشتر خه‌ڵكی شاره‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه و له باكڵۆن و سه‌ربانی باڵه‌خانه‌كانه‌وه وێنه‌ی دیمه‌كان ده‌گرن، كاتێكیش فڕۆكه‌كه به‌ته‌واوی تێده‌په‌ڕێت، خه‌ڵك چه‌پڵه بۆ تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه لێده‌ده‌ن.
یه‌كێك هاوڵاتیه‌كان كه دیمه‌نه‌كانی گواستۆته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات؛ دیمه‌نه‌كانی روداوی 11ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكایان به‌چاوی خۆیان بینیوه، كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و به‌ناو شاره‌كه‌یاندا تێپه‌ڕیوه و شۆفێره‌كه‌ی به لێزانانه نه‌یهێشتوه هیچ كاره‌ساتێك له‌شاره‌كه‌یاندا ڕوبدات.
مانۆڕه‌كه چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌شاری بریسبان، كه پایته‌ختی ویلایه‌تی كوینزلانده له ئوسترالیا ئه‌نجامدراوه، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و یه‌كێكه له شاره قه‌ره‌باڵخه‌كان و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 3ملیۆن كه‌سه.
24504 جار خوێندراوەتەوە