کەسێکی چینی
دوای ١٧ ساڵ لە هەڵاتنی و ژیان بەسەر بردنی لە ئەشکەوتێکدا پۆلیس بەهۆی فڕۆکەی بێ
فڕۆکەوانەوە دۆزییەوە.
سونگ ژیانگ ساڵی
٢٠٠٢ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژن و منداڵەوە دەستگیرکرا، بەڵام توانی لە زیندان
هەڵبێت، لەو ساڵەوە تا ئێستا لە دارستانێکدا ژیاوە و نەهاتووتەوە ئاوەدانییەوە.
خەڵکی ناوچەکە
هەواڵیان بە پۆلیس دابوو کە کەسێک لەو ناوچەیە دەژی، بەڵام پۆلیس نەیتوانی بوو
بیدۆزێتەوە، دواتر لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە دەۆزرایەوە و دەستگیرکرا.
فڕۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كه وێنه‌ی
پارچه ته‌نه‌كه‌یه‌كی شین و هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل له گۆشه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه گرتووە،
به‌هۆیه‌وه پۆلیس سه‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وت و له هه‌ڵمه‌تێكدا زیندانییه هه‌ڵاتووه‌كه‌یان
ده‌ستگیر كرده‌ووه.
ئه‌و زیندانییه
هه‌ڵاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره گۆشه‌گیر بووه و به‌ته‌نیا ژیاوه
به ئه‌سته‌م ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ پۆلیس قسه بكات و له‌یه‌ك تێبگه‌ن.
ناوبراو ئه‌و
ماوه‌یه له‌و دارستانه ژیاوه و به بتڵی نایلۆن ئاوی هێناوه و داری سووتاندووه
بۆ ڕۆشنایی.
16859 جار خوێندراوەتەوە