ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەی عەرەبی شارە جیاوازەكانی عێراق لە كەركوك نیشتەجێبوون، ئەوەش مەترسیی بۆ سەر گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەكە درووست كردووە.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش باس لەوە دەكات, جگە لە تەعریبكردنی شارەكە، زیاتر لە 120 خێزانی داعش لە كەمپەكانی كەركوك نیشتەجێ كراون و ئەوەش بە مەترسییەكی گەورە ناو دەبات.
كادرێكی یەكێتیش ئاشكرای دەكات، لە دوای ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017ەوە، زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتیی عەرەب لە شاری كەركوك فۆڕمی خۆراكیان بۆ دەركراوە
كازم حەیدەر تەمەنی 55 و ساڵە و خاوەنی 10 منداڵە، باس لەوە دەكات، خۆی و هاوسێكانی هەریەكە و لە شارێكەوە هاتوون , دەیانەوێت لە كەركوك بژین و نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ئەمەش مەترسیی لەسەر دیموگرافیای شارەكە درووست دەكات.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش ئاماژە بەوە دەكات، جگە لە تەعریبكردنی شارەكە، زیاتر لە 120 خێزانی داعش لە كەمپەكانی كەركوك نیشتەجێ كراون، ئازاد جەباری بەم شێوەیە باس لە مەترسییەكانی ئەو پرۆسەیە دەكات .
حزبە كوردییەكان لە كەركوك دركیان بەو مەترسییە كردوە كە ڕووبەڕووی شارەكە بۆتەوە، هەر بۆیە كادرێكی یەكێتی ئاشكرای دەكات، لە دوای ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017ەوە، زیاتر لە 30 بۆ 40 هەزار هاوڵاتیی عەرەب هێنراونەتە شاری كەركوك .
نیشتەجێكردنی خێزانە عەرەبەكان لە كەركوك، مەترسی لەسەر كەمبوونەوەی دەنگەكانی كورد و پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دروست كردوە، بەڵام لقی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو خێزانانەی لە دوای مانگی 12 ساڵی 2013 فۆرمی خۆراكییان گواستۆتەوە بۆ كەركوك بە ئاوارە هەژمار دەكرێن.
لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017وە پرۆسەی تەعریبكردنی شارەكە دەستی پێكردوەتەوە و تائێستایش بەردەوامە، ئەمە لەكاتێكدایە ناكۆكی نێوان حیزبە كوردییەكان لەسەر پۆستی پارێزگاری شارەكە هێندەی تر رێگەخۆشكەر بوە لە بەردەم بەعەرەبكردنی كەركوك .
511 جار خوێندراوەتەوە