دایکی بەهمەنی قوبادی دەستگیرکرا

07:41 - 22/09/2019
کوردستان

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران دایکی هونەرمەند و دەرهێنەری کورد بەهمەنی قوبادیان دەستگیرکردووە.

 

بەپێی زانیارییەکان دوێنێ ٢١ی٩ی٢٠١٩ هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لە گەشتی دایکی ئەو دەرهێنەرە کوردە کردووە و پاشان دەستگیریان کردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری سینەمای کورد دەستگیرکردنی ئێران حەمزەیی دایکی پشتڕاست کردووەتەوە.

بەهمەنی قوبادی نوسیویەتی "بەداخەوە ئێستا ئاگادار کرامەوە کە دایکی پیرم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە".

6858 جار خوێندراوەتەوە