حەوت هەڵەی باوی کێش دابەزاندن

03:00 - 21/09/2019
تەندروستی

زۆرێک لە کەسەکان، بۆ دابەزینی کێشی لەش هەموو هەنگاوێک تاقیدەکەنەوە و زیان بە تەدروستی لەش دەگەیەنن.

لە بابەتێکی زانستیدا ماڵپەڕی سکای نیوز، ئەو هەڵە باوانەی بڵاوکردەوە کە کەسەکان بۆ دابەزینی کێشی لەشیان بەکاریدەهێنن بێ ئەوەی هەستی پێبکەن، لەوانە:-

دەرمانی کێش دابەزاندن:
بەڕای پسپۆڕان خواردنی ئەو دەرمانانەی کە دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش ، کاریگەریی کەمییان هەیە و کاتێکیش بەبێ ئەنجامدانی راهینانی وەرزشی بیخۆیت، زیان بە تەندروستی کەسەکە دەگەیەنێت و کێشی لەش زیاددەکات.

کەمی کاربۆهیدرات:
ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی دەریدەخات، بەشێوەیەکی خێرا وازهێنان یاخود کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی رێژەی کاربۆهیدراتیان تێدا بەرزە، زیانی تەندروستی بە کەسەکە دەگەیەنێت چونکە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکە بۆ جەستە، نابێت وازی لێبهێنرێت.

وەرزشکردن بە گەدەی خاڵییەوە:
لەو زانیارییە هەڵانەی کە هاوڵاتییان دەیزانن، ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشییە بە گەدەی خاڵییەوە، لە راستیدا ئەم کارە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر جەستە بە بێ وزە ، لەبەر ئەم هۆکارە پسپۆڕان ئامۆژگاری دەدەن لەوەی ژەمێکی سادە بخورێت پێش وەرزشکردن.

خواردنەوەی "دایتە فریودەرەکان"
توێژینەوە پزیشکییە تەندروستییەکان دەریانخستوە خواردنەوەی دایتە فریودەرەکان کە لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، پێکهاتوە لە رێژەیەکی زۆر لە شەکرم بەمەش کێشی لەش زیاددەکات.

 

جینات بەرپرسە لە قەڵەوبوون:
زۆرکەس پێیان وایە هۆکاری قەڵەوییان دەگەڕێتەوە بۆ بۆ ماوەی و جینات، بەڵام قەڵەوبوون پەیوەندی بە جۆری خواردن و وەزش نەکردنەوە هەیە و بۆ ماوەیی نییە.

ئاوخواردنەوە:

ئاو خواردنەوە دەورێکی گرنگی هەیە بۆ پاکبوونەوەی جەستە لە ژەهر، بەڵام زۆر خواردنی ئاو لەکاتی نان خواردندا یەکە گەرمییەکان ناسوتێنیت و وا باشترە پێش نان خواردن بخورێتەوە تاوەکو هەست بە برسێتی بکەیت و ببێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش.

خواردنی چەوری:
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان، ئەو ژەمە خۆراکیانەی دەوڵەمەندن بە چەوری و بەڵام رێژەیەکی کەم لە کاربۆهیدراتیان تێدایە دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش بە خێرایی بە بەراورد بەوانەی رێژەیەکی کەم لە چەوری دەخۆن.

3343 جار خوێندراوەتەوە