ڕێكخراوێكی ژینگەپارێزی و مافی ژنان لە هەڵەبجە, دوو هەزار توورەكەی قوماش دروست دەكات و بەسەر هاوڵاتییانی شارەكەدا دابەشی دەكات..
پەیامنێری KNN ڕایگەیاند: جیاواز لە هەڵمەتە ژینگەییەكانی تری گروپ و ڕێكخراوە ژینگەییەكان, لەلایەن ڕێكخراوی نوێ بۆ ژینگە و مافی ژنانەوە, لە هەڵمەتێكدا دوو هەزار توورەكەی قوماش كە لە خام دروست كراون, بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش كران.
هاوكات بە وتەی سەرپەرشتیاری بەشی خانمان لەو ڕێكخراوە: ئامانج لەو كارەیان، پاراستنی ژینگە و تەندروستیی هاوڵاتییان و دووركەوتنەوەیانە لە بەكارهێنانی زەرفی نایلۆن بۆ پێداویستییە خۆراكییەكان بەتایبەت نان و ئەو خواردنانەی كە گەرمن.
داواش دەكرێت بڕیاری قەدەغەكردنی زەرفی نایلۆن لە لایەن حكومەتەوە، بەتەواوی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هاوڵاتییانیش هاوكاریی ژینگەدۆستان و ژینگەپارێزان بن لە پاراستن و خاوێنڕاگرتنی ژینگەی شوێنەكانیان.
498 جار خوێندراوەتەوە