سبەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری هەولێر بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
07:04 - 11/09/2019
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، سبەی پێنجشەممە 12ی9ی2019 پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و پارتیش یەک کاندیدی هەیە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، سبەی لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (۷٠)دا دەنگدان بۆ یەک کاندید دەکرێت کە فرسەت سۆفییە و هیچ لایەنێکی دیکە کاندیدی نەناردووەتە پرۆسەکەوە.

 

دوای زیاتر لە ١٥ ساڵ پۆستی پاریزگاری هەولێر گۆڕانکاری تێدادەکرێت و فرسەت سۆفیش لە جێگای نەوزاد هادی هەفتەی داهاتوو وەک پارێزگاری هەولێر دەستبەکار دەبێت.
فرسەت سۆفی، کە ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو لەسەر لیستی پارتی، بە دیجیتاڵ میدیای KNNی ڕاگەیاند: "بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەک پارێزگاری هەولێر دەستبەکاربم".

 

842 جار خوێندراوەتەوە