لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتدا چەند بڕیارێکدرا

KNN : Kurdish News Network
04:02 - 11/09/2019
کوردستان
+
-

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا چەندبڕیارێک درا و حکومەت بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم تایبەت بە پرسی بودجە سەردانی بەغدا بکات.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەت، بڕیاریشدراوە بانگهێشتی لیژنەکانی ( دارایی، نەوت وگاز ، یاسایی ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ تێگەشتن و گفتوگۆی زیاتر.

 

هەروەها بڕیاردراوە لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێرێت بۆ هەلسەنگاندنی سەرژمێریی 2020 و خستنەڕووی داخوازییەکانی کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت " رۆژی پێنجشەممە 12ی9ی2019 شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ".

1710 جار خوێندراوەتەوە