ئەندریس مانوێڵ لۆپیز، سەرۆکی مەکسیک، پێشوازی لە بڕیارەکەی خواکین گوزمان گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر کرد بە بەخشینی سەروەتەکەی بە دانیشتوانی وڵاتەکەی.
خو واکین گوزمان ناسراو بە "ئیل چاپۆ" کە بە ئیمپراتۆری بازرگانی مادەی هۆشبەر ناودەبرێت له‌جیهاندا و له‌ئێستادا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، هه‌ر بۆیه له‌نوێترین بڕیاریدا سامانەکەی خۆی کە بە سه‌دان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، بداتە دانیشتوانی دێرینی وڵاتی مەکسیک و لەمەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە بڕیارەکەی قبوڵ دەکات.
رۆژنامەی یونیڤێرساڵ لە زاری پارێزەر خوسیە لویس بڵاویکردەوە، ئیل چاپۆ وتویەتی سامانەکەی بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نابێت، بەڵکو دەیگەڕێنێتەوە بۆ دانیشتوانی دێرینی وڵاتی مەکسیک.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سامانەکەی ئیل چاپۆ ئه‌و بڕه‌كه‌ی كه ده‌زانرێت به نزیكه‌یی 13 ملیار دۆلارەو هیچ کەسێک شوێنی هەڵگرتنی ئەو بڕە پارانە نازانێت و تەنانەت هیچ موڵکێک و شوێنی نیشتەجێبونی نیە.
سەرۆکی وڵاتی مەکسیک جەختدەکاتەوە، بۆ گەیشتن بە سامانەکەی ئیل چاپۆ، رێکارە یاساییەکانیان گرتۆتە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەو بڕە پارەیەو بەخشینی بە دانیشتوانی دێرینی مەکسیک.
دانیشتوانی وڵاتی مەکسیک 125 ملیۆن کەسن و لە 10٪ مەکسیکیە دێرینیەکانن کە لەنێویاندا هەژاری زۆر تێدایە.
لەساڵی 2015 لەلایەن پیاوەکانی ئیل چاپۆ، تونێلێکیان له ژێر زەویدا لێدا بۆ ده‌ربازكردنی له‌ناو زیندان، قوڵیەکەی 10 مەتر بوو، درێژییەکەی 1.5 کیلۆمەتر بوو، پاشان ئیل چاپۆ لەرێگەی تونێلەکەوە زۆر چاونه‌ترسانه هه‌ڵات و ده‌ستیكرده‌وه به پاكتاوكردنی دوژمنه‌كانی و ئه‌وانه‌ش كه پێشتر بوبونه هۆكاری ده‌ستگیركردنی، بەڵام لەساڵی 2016 لە لۆس موتشيس کە سەر بە ویلایەتی سينالوایە، دوبارە دەستگیردەکرێتەوە.
خواکین گوزمان"ئیل چاپۆ" زیاتر لە 5 جار هاوسەرگیری کردوە ئه‌وه‌نده‌ی زانراوه 11 منداڵی هەیە، لەساڵی 1954 لەدایکبوە، گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەرە لە مەکسیک و سەرۆکی پێشووی "کارتل سینالوا "بوە، کە رێکخراوێکی مافیایە و تۆمەتی جیاجیا ئەنجامدەدات وەک بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و مرۆڤەوە لەگەڵ تاوانی دیکەی وەک کوشتن و رفاندن.
16534 جار خوێندراوەتەوە