کۆمپانیای بیجۆی فەرەنسی بەهێزترین مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی راگەیاند.
ئۆتۆمبێلە نوێکەی بیجۆ ناوی "Peugeot 3008 GT Hybrid4 "و بەهێزترین جۆریەتی لە مێژووی کۆمپانیاکەدا، لەهەمانکاتدا دۆستی ژینگەیە.
ئۆتۆمبێلەکە توانای 300 ئەسپ لە بزوێنەری بەنزینەکەیدا PureTech هەیە و بزوێنەری کارەبایەکەشی توانای 200 ئەسپی تێدایە.
دەتوانێت لەماوەی 6.5 چرکەدا 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت و هەیکەلێکی ناوازەی هەیە.
سیستمی ADAS لە ئۆتۆبێلەکە هەیە کە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی خێرایی پێبکرێت و رێگری بکرێت لەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەسەر رێگای خۆی لاببات.
لە ئێستادا لە بازاڕەکانی فەرەنسا هەیە و لەمانگی داهاتوەوە لە وڵاتەکانی ئەوروپاش دەخرێتە بازاڕەوە.
3802 جار خوێندراوەتەوە