بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی لكێنراو بە دوو مانگادا، لە گوندێكی ناحیەی جەلەولا، كەسێك كوژرا و كەسێكی تر بریندار بوو.
سەرچاوەیەك لە هێزەئەمنییەكانی جەلەولا بە KNN ی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو، بە هۆی تەقینەوەی چەند بۆمبێك كە بە دوو مانگاوە لكێنرابوون، لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا، هاوڵاتییەك كورژا و یەكێكی تر بریندار بوو، زیانێكی زۆری مادیش بەر شوێنی ڕووداوەكە كەوتوە.
وتیشی دوای ڕووداوەكە، هێزە ئەمنییەكانی سنورەكە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە.
ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی خۆی لە ڕووداوەكە ڕانەگەیاندوە و نەزانراوە ئامانج لەو هێرشە چیبوە.
598 جار خوێندراوەتەوە