فەرمانگەی كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات، لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاستی وڵات، چەند پلەیەك داببەزن و تا رۆژی چوارشەممەش بەو شێوەیە بمێننەوە.
بەپێی پێشبینیەكانی فەرمانگەی كەشناسیی عێراق, رۆژی یەكشەممە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاستی عێراق, چەند پلەیەك دادەبەزن, لەناوچە جیاكانی باشووریش، كەمێك بەرز دەبنەوە.
رۆژی دووشەممەش پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچەكانی عێراق وەكو خۆیان دەمێننەوە و هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نایەت.
رۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاستی عێراق, پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن, بەڵام ناوچەكانی باشور، خۆرەتاو و گەرم دەبن و هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر پلەكانی گەرمادا نایەت.
رۆژی چوارشەممەش لە ناوچەكانی باكوورو ناوەڕاستی عێراق، پلەكانی گەرما وەكو خۆیان دەمێننەوە, بەڵام لەناوچەكانی باشوری عێراق، كەشوهەوا خۆرەتاو و گەرم دەبێت.
8130 جار خوێندراوەتەوە