شاعیری گهورهی كوردستان عهبدوڵا پهشێو له رونكردنهوهیهكدا وهكو خۆی ئاماژهی پێدهكات، بۆیهكهمجار ههواڵی مردنی خۆی به درۆدهخاتهوه و دهڵێت، له باشترین دۆخی تهندروستیدایه.
عهبدوڵا پهشێو، له رونكردنهوهكهیدا، دهڵێت: "ئەوەی لە دایک بێ دەشمرێ. مردن دادپەروەرترین دادوەرە و شەرم لە کەس ناکا، بەڵام، سوپاس بۆ خوا، تەندروستیم لەوپەڕی باشیدایە و ھیچ نەخۆشیەکیشم نییە".
پێشتر له چهند پهیج و ئهكاونتێك بهشێوهیهكی بهربڵاو دهنگۆی مردنی ئهو شاعیره ناسراوه بڵاوكرابۆوه، بهڵام پهشێو دهڵێت؛ "تا ئێستا، بۆ بەدرۆخستنەوەی " ھەواڵی مردن !"، قسەم بۆ ھیچ " میدیا " و " میدیاکار "ێک نەکردووە، کەسیشم ڕانەسپاردووە بە ناوی من قسە بکا و لایک و کۆمێنت کۆکاتەوە. نە سکرتیرم ھەیە، نە وتەبێژ و " کاربەرێخەر"!".
پهشێو ئهوهش ئاشكرا دهكات؛ ھیچ ئەکاونتێکم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نییە، بەڵام، ھەر بۆ داخستنی چەند سایتێکی گێرەشێوێن، لەم ڕۆژانە ماڵۆچکەیەکی خۆم لە فەیسبووک دادەنێم، بۆ ئەوەی چیدی کەس نەتوانێت بە زڕبەرھەم و فشەھەواڵی لاوەکی خۆشەویستان و ئەدەبدۆستان بە لا ڕێدا ببا.
دهقی رونكردنهوهكه:
ئازیزانم سڵاوتان لێ بێ
ساڵانێکی دوور و درێژە ھەندێک لایەن، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، لە ڕێگەی چەند سایتێکەوە، نووسینی ھیچوپووچ بە ناوی من دەووسن و "شیعر"م بۆ دەھۆننەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی ھەواڵی کۆچی دواییشم ڕابگەینن!
من دەمێکە ئاگاداری ئەو گومانلێکراوانەم، کە دەیانەوێ بەو شتە لاوەکیانە سەرقاڵم بکەن، یان کار بکەنە سەر مۆڕاڵم و لە دۆزی ڕەوای نەتەوەیەکی بەشخوراو و نیشتمانیکی دەستبەسەر دامببڕن. ئەوان بەو ھەواڵانە دەیانەوێ "شنگال" و "تۆفان" و " پیترۆدۆلار "و " میری دزان " و "ماچ " و " قون و کورسی " و " کەرکووک " و " دوبەی " و " تەسبێح " و " براکوژی " و چی چی لە یادی خۆشەویستانم بسڕنەوە.
ئەوەی لە دایک بێ دەشمرێ. مردن دادپەروەرترین دادوەرە و شەرم لە کەس ناکا، بەڵام، سوپاس بۆ خوا، تەندروستیم لەوپەڕی باشیدایە و ھیچ نەخۆشیەکیشم نییە.
تا ئێستا، بۆ بەدرۆخستنەوەی " ھەواڵی مردن !"، قسەم بۆ ھیچ " میدیا " و " میدیاکار "ێک نەکردووە، کەسیشم ڕانەسپاردووە بە ناوی من قسە بکا و لایک و کۆمێنت کۆکاتەوە. نە سکرتیرم ھەیە، نە وتەبێژ و " کاربەرێخەر "!
منەتباری ئەو خۆشەویستانەم لە ھەواڵیان پرسییوم، زۆر سوپاسیان دەکەم، ھیوادارم تاسەر ڕوو لەوان و پشت لە دەسەڵات بم .ئەوانەی بەو فشە ھەواڵە لاوەکیانە گەلێکی پاروودزراوی بندەستی چەتە و مافیا سەرقاڵ دەکەن و خاکفرشی و فەرھوودکاری و تاڵانسالاریش پەدەپۆش دەکەن لە ڕووڕەشی بەلاوە ھیچی تریان پێ نابڕێ.
تا ئێستا، ھیچ ئەکاونتێکم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نییە، بەڵام، ھەر بۆ داخستنی چەند سایتێکی گێرەشێوێن، لەم ڕۆژانە ماڵۆچکەیەکی خۆم لە فەیسبووک دادەنێم، بۆ ئەوەی چیدی کەس نەتوانێت بە زڕبەرھەم و فشەھەواڵی لاوەکی خۆشەویستان و ئەدەبدۆستان بە لا ڕێدا ببا .
پەشێوی خۆتان
٢٤⁄٨⁄٢٠١٩
2001 جار خوێندراوەتەوە