چەند بڕیارێکی نوێی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی تازەی خوێندن

KNN : Kurdish News Network
04:53 - 20/08/2019
کوردستان
+
-

 هەرێمی كوردستان؛ 1ی 9 ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە.

 هەرێمی كوردستان؛ 21ی 9 ڕۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنە.


هەرێمی كوردستان؛ وەزارەتی پەروەردە بەئینگلیزیكردنی بابەتەكانی بیركاری‌و زانستی نەهێشت.

وەزارەتی پەروەردە: دانانی پرسیاری 12ی ئامادەیی بەئەلكترۆنی دەكرێت
 
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕۆژی 1ی 9 ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە ‌و 21ی 9 شیان دیاری كردوە بۆ ڕۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن.

 

ئاماژەی بەوەش كرد، چەند بڕیارێكیان داوە لەپێناو بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە‌و نەهێشتنی ڕۆتین‌و ڕێكخستنی میلاك لە پەروەردەی ناوەندی شارەكان، وەزیری پەروەردەی هەرێمی ڕاشیگەیاند، بە ئینگلیزیكردنی بابەتەكانی بیركاری‌و زانستیان لە قۆناغی بنەڕەتی نەهێشتوە و، پرسیارەكانی 12ی ئامادەیییش بەئەلكترۆنی دەكەن.

4295 جار خوێندراوەتەوە