پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌گولله‌ی ده‌مانچه خۆی كوشتووه.
موقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قه‌دووری، ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە لەگەڕەکی ئاسودەی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئاگادار کراینەوە لەحاڵەتێکی خۆکوژی.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، دوای گەیشتنی بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری بەشوێنی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری حاڵەتەکە.
قه‌دوری ئه‌وه‌شی وتووه، بەوتەی کەس و کاره‌كه‌ی ئەو گه‌نجەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (هێمن جه‌بار محه‌مه‌د ) لەدایکبووی 1986ە.
پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا بەهۆکارێکی نادیار بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوەناوە و خۆی کوشتوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان لەئێستادا تەرمی ئه‌و گه‌نجه ڕەوانەی پزشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو لێکۆڵینەوەی بەردەوامه.
5905 جار خوێندراوەتەوە