ئامانج لێی دامەزراندنی ژوری پرۆسە هاوبەشەكانی نێوان توركیاو ئەمریكایە
توركیا هێزی كۆماندۆ ڕەوانەی سنوری سوریا دەكات، ڕەوانەكردنی ئەم هێزەش بۆ دامەزراندنی ژوری پڕۆسە هاوبەشەكانە لەنێوان ئەمریكاو توركیا.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی كردوە، توركیا هێزێكی كۆماندۆی ڕەوانەی باژارێ هاتای باشور لەسنوری سوریا كردوە بۆئەوەی بەسەر ئەو هێزەدا دابەشیان بكات كەلەو ناوچەیە جێگیركراون، ئەنادۆڵ لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە ئەوەشی ئاشكراكردوە هێزەكانی كۆماندۆ گەشتونەتە ناوچەی قیریق خانی سەر بەویلایەتی هاتای.
پێشتریش خلوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا ڕایگەیاندبو: لەم هەفتەیەدا سەنتەری پرۆسە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكاو توركیا دادەمەزرێ و دەست بەكارەكانی دەكات، ئەم هەماهەنگییەی هێزەكانی توركیاو ئەمریكا لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكاو توركیایە بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لەسنوری سوریا.
825 جار خوێندراوەتەوە