هێزەكانی پاسەوانی سنوری توركیا دەستگیركردنی 400 كۆچبەری نایاساییان ڕاگەیاند كە لەناویاندا هاوڵاتیانی سوریی و فەڵەستینی و ئەفغانی هەیە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی كردوەتەوە، ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە هێزەكانی پاسەوانی سنوری توركیا دەستگیركردنی 400 كۆچبەری نایاسیاییان ڕاگەیاند كە بەنیازبون لەڕێگەی سنورە ئاویەكانی توركیاوە خۆیان بگەیێننە دورگەی لسپۆسی یۆنانی.
سەرچاوە ئەمنیەكانی توركیا بڵاویان كردوەتەوە، لەكاتی تێپەڕینی بەلەمێكی لاستیكی لە نزیك شارۆچكەی ئیفالیك كە بەنیازبو خۆیان بگەییێننە دورگەی لسپۆسی یۆنانی دەستگیركراون كە 41 كۆچبەری سوریی تێدابوە لەوانە 18 یان مناڵ و 10 هاوڵاتی تریشیان لەڕەگەزی ژن بون.
پێشتریش هێزەكانی پاسەوانی سنوری توركیا دەستگیركردنی 360 كۆچبەری دیكەیان لەهەمان ناوچە ڕاگەیاندبوكە لەناویاندا هاوڵاتیانی سوریی و فەڵەستینی و ئەفغانی هەبووە ، توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین هاوڵاتی ئاوارەی سوریای لەخۆگرتوە كە ژمارەیان زیاتر لە3 ملیۆن و نیوەو ڕۆژانە دەیانەوێت لەڕێگەی سنورە ئاویەكانی توركیاوە خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەوروپا.
647 جار خوێندراوەتەوە