سوپای نیشتمانی لیبیا هێرشی کردووەتەسەر فڕۆکە و بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە میسراتە

06:20 - 18/08/2019
جیهان

وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ١٣ هێرشیان بۆسەر فڕۆكە و بنكەی سەربازی و كۆگاكانی موشەك و چەك و تەقەمەنی توركیا لە میسراتە ئەنجامداوە.

محەمەد مەنفور، سەرپەرشتیاری ئەو ئۆپراسیۆنە بە کەناڵی ئەلعەرەبییەی راگەیاندووە "کۆی هێرشەکان ئامانجیان پێکاوە و ١٣ جار بنکە و بارەگاکانی گروپە ئیسلامییەکانی نزیک لە تورکیا کراوەتە ئامانج".

ئەو بەرپرسەی سوپای نیشتمانی وتوشیەتی "لە یەکێک لەو هێرشانەدا بنکەیەکی سەربازی کراوەتە ئامانج کە شوێنی پێدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە لەلایەن تورکیاوە بە گرووپە ئیسلامییەکان".

سوپای نیشتمانی لیبیا ئێستا لە شەڕدا تا تەرابلوسی پایتەخت لە دەستی گروپە ئیسلامییەکان دەربهێنێت کەلایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن".

سوپای نیشتمانی سوریا بە سەرپەرشتی فەرماندە لیوا خەلیفە حەفتەر دەیەوێت ترابلوس و ناوچەکانی دیکە لەو گروپە ئیسلامیانە پاکبکاتەوە کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن، و پێشتریش حەفتەر ڕایگەیاندبوو دەسەڵاتدارانی تورکیا دەیانەوێت دۆخی ئاڵۆزی لیبیا بقۆزنەوە و دڵنیاین کە ئەمە گەلی تورکیا نایکات بەڵکو دەسەڵاتدارانی سیاسی ئەو وڵاتە ئەوەیان دەوێت.

3401 جار خوێندراوەتەوە