پەیامنێری KNN ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ناحیەی وەرتێ چیای بێرمکەی بۆردومان
کردووە.
ڕاشیگەیاند، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکان چیای کورتەک و
چەند شوینێکی تری لەبناری قەندیلیان بۆردومان کردووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە بەیانی ئەمڕۆوە بەسەر ئەو
ناوچانەدا دەسوڕێنەوە و لە کاتێکدا دوێنێ سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو هیچ فڕۆکەیەکی جەنگی
بێ فەرمانی ئەو بۆی نییە بەسەر ئاسمانی عێراقدا بفڕێ.

1205 جار خوێندراوەتەوە