نیلسۆن دیدای گۆڵچی بەناوبانگی بەرازیلیی گەڕایەوە بۆ یانەی میلانو ئەمجارەیان ئەركی راهێنەرایەتی گۆڵچیەكانی لاوانی خوار تەمەن 17 ساڵی ئەو یانەیەی وەەرگرت.
سایتی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە، ئیدارەی یانەی میلان توانیویانە سەركەوتوو بون لە رازیكردنی دیدا بە گەڕانەوەی بۆ ریزی یانەكەو بەدیاریكراوی ئەركی راهێنەرایەتی گۆڵچیەكانی تیپی خوار 17 ساڵی یانەكە.
بەپێی هەواڵەكەی كاڵچیۆ میركاتۆ، دیدا گەڕاوەتەوە بۆ یانەی میلانو بە فەرمی ئەو ئەركەی وەرگرتوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا دەست بەكارە نوێیەكەی دەكات.
بەوەش نیلسن دیدا دوای 9 ساڵ جارێكیتر گەڕایەوە بۆ یانەی میلان كە لە پێشتر و لە ساڵی 2002 تا 2010 گۆڵچی ئەو یانەیە بوو، لەو كاتەشدا یەكێك بوو لە باشترین گۆڵچیەكانی جیهان.
نیلسن دیدا لە ژیانی یاریكردندیدا بۆ یانەكانی میلان و هەڵبژاردەی بەرازیل چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، لە گرنگترینیان چامپیۆنس لیگ و جامی جیهانی بووە، وەرزی رابردووش لە وڵاتی میسر كاری راهێنانی كرد و راهێنەری گۆڵچیەكانی یانەی بیرامیدز بوو.
617 جار خوێندراوەتەوە