بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە گۆڕانکاری لە ڕووناکی سەرشەقامەکانن تۆڕەکانی ڕووناکی نۆژەن دەکەنەوە.
ئه‌ندازیار دابان عه‌بدولكه‌ریم، لێپرسراوی هۆبه‌ی روناكی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، له ئێستادا رۆژانه چوار تیم سه‌رقاڵی چاكسازیی كردنن له تۆڕه‌كانی روناكی شه‌قامه‌كانی ناوی شاری سلێمانی".
وتوشیەتی "چاكسازییكردنهكه گۆڕینی گڵۆپی سوتاو و چاككردنه‌وه‌ی سێنسهرهی فۆتۆ سێڵهكان و ستونه‌كان له خۆده‌گرێت".
کارەبای سلێمانی دەڵێت له ئێستادا تیمه‌كانیان له شه‌قامی سالم و مه‌لیك مه‌حمود كار ده‌كه‌ن و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و دوو شه‌قامه، ده‌چن بۆ چاكسازیی شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسڵوجه - سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شار.
1141 جار خوێندراوەتەوە