برزۆ مه‌جید: گۆڕان ستراتیژی نه‌گۆڕیووه‌

07:47 - 23/07/2019
کوردستان

هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان ڕایگه‌یاند، ستراتیژ لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ریه‌ك ستراتیژه‌، به‌ڵام ده‌شێت ته‌كتیك و میكانیزم گۆڕانكاری به‌سه‌ردا‌بێت، به‌رده‌وامیش گۆڕان پێشوازی له‌هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌كات و كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

برزۆ مه‌جید، هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان له‌به‌رنامه‌ی دیداری ئه‌مڕۆی كه‌ناڵی KNNدا، ئه‌مڕۆ (23/7/2019) ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌مانبوو، هه‌مان ئه‌و ئامانجه‌یه‌ كه‌له‌ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌مانه‌ و كاری بۆ ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها وتیشی، گۆڕان به‌هاوكاری لایه‌نه‌كان هه‌وڵ ده‌دات كارنامه‌ی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكات، هه‌ر لایه‌نێكیش كێشه‌ دروستبكات بۆ جێبه‌جیكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت یان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌ قسه‌ی خۆمان ده‌بێت.

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت، به‌خۆداچونه‌وه‌مان ده‌بێت له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ده‌مانه‌وێت كاری رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دابڕێژینه‌وه‌.

1243 جار خوێندراوەتەوە