هەردوو وەزیری دارایی و نەوتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
07:19 - 11/07/2019
عێراق
+
-

پەرلەمانتارێك: هەردوو وەزیری دارایی و نەوتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین
پەرلەمانتارێك: هەندێك لایەنی سیاسی رێگری دەكەن لەبانگهێشتكردنی وەزیرەكان بۆ پەرلەمانی عێراق


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانگهێشتی وەزیری دارایی و نەوتی عێراق دەكەن بۆ پەرلەمان، تا رونكردنەوە بدەن لەبارەی رادەستنەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەكۆمپانیای سۆمۆ.

نەدا شاكر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە  KNNی راگەیاند: هەردوو وەزیری دارایی و نەوتی عێراق بانگهێشتنی پەرلەمان دەكەن و داوای رونكردنەوەیان لێ دەكەن لەبارەی رادەستنەكردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەحكومەتی عێراق لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، كە ئەوە لە یاسای بودجەدا جێگیركراوە.

راشیگەیاند: دەیانەوێت بزانن بۆچی حكومەتی عێراق یاسای بودجە بەرامبەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات، بەڵام حكومەتی هەرێم، بڕگەیەكی یاسای بودجە پێشێڵدەكات.

وتیشی، ئەوان وەكو پەرلەمانتار زۆرجار دەیانەوێت بانگهێشتی وەزیرێك بكەن، بۆ ئەوەی رونكردنەوە بدات لەسەر ئەو پرسانەی كە ئەوان تێبینیان لەسەری هەیە، بەڵام بەداخەوە، هەندێك لایەنی سیاسی و فراكسیۆنی نێو پەرلەمان رێگری لەو كارە دەكەن.

766 جار خوێندراوەتەوە