هەرێم؛ پارەی گەنمی ساڵی 2019ی جوتیاران 15 ملیار دینارەو گەیشتوەتە هەرێم

KNN : Kurdish News Network
05:13 - 09/07/2019
ئابوری
+
-

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم: چەند ڕۆژی داهاتوو پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم, ڕایدەگەیەنێت, لە ئێستادا بڕی 15 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2019ی جوتیارانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك, لەلایەن بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێم, دەشڵێت: لەچەند ڕۆژی داهاتودا لەسەر بنەمای چەندێتی پێشكەشكردنی گەنم بە سایلۆكان, ئەو پارەیە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.


بەوتەی ناوبراو لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە, دوو نوسراو ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق, كراوە بۆ ئەوەی پارەی گەنمی ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016  بدرێتەوە بە جوتیارانی هەرێم.

993 جار خوێندراوەتەوە