هاوپەیمانی سائیرون ڕەخنە لە ئەنجومەنی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی دەگرێت

10:33 - 08/07/2019
عێراق

زیادی: تائێستا ئەنجومەنی باڵای گەندەڵی نەیتوانیوە یەك تۆمەتبار ڕەوانەی لێپێچینەوە بكات

هاوپەیمانی سائیرون ڕەخنە لە ئەنجومەنی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی دەگرێت و ڕایدەگەیێنێت لەوكاتەوەی ئەو ئەنجومەنە دامەزراوە نەیتوانیوە یەك تۆمەتبار ڕەوانەی لێپێچینەوە بكات.


بەدر زیادی پەرلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانی سائیرون لەلێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی سەباح جەدیدی عێراق ڕایگەیاندوە، لەساڵی 2003 هەمو ئەو لیژنانەی بۆ بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی پێكهێنراون نەیانتوانیوە هیچ دەرئەنجامێك بەدەست بێنن.

 

ئاماژە بەوەشدەكات لە ساڵی 2003 وە سەرجەم ئەو كابینانەی پێكهێنراون حساباتی كۆتایی ساڵیان پێشكەش نەكردوە.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا زیادی دەڵێت: لەوكاتەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕوبوڕوبونەوەی گەندەڵی دامەزراوە نەیتوانیوە یەك تۆمەتبار ڕاپێچی لێپێچینەوە بكات و تائەوكاتەش ئەو دۆسیانە جیانەكرێنەوە ناتوانرێت لێپێچینەوە لەگەندەڵكاران بكرێت.

186 جار خوێندراوەتەوە