له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژوان نيزام حه‌مه‌ساڵح، وه‌كو پێشكه‌شكارێكی نوێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی سیاسی له كه‌ناڵی KNN ده‌ركه‌وت، ناوبراو خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمییه له‌بواری زانسته رامیارییه‌كان باسی خولیاكانی ده‌كات له‌بواری راگه‌یاندندا.
ژوان نیزام حه‌مه‌ساڵح، له لێدوانێكدا بۆ دیجیتاڵ میدیای KNN رایگه‌یاند؛ ده‌ركه‌وتنم له‌م كه‌ناڵه یه‌كێك بوو له خه‌ون و خولیاكانم و ئێستاش ئه‌و خه‌ونه‌م به‌دی هاتوه و هاوشانی هاوڕێ پێشكه‌شكاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه كارده‌كه‌م و له‌خزمه‌تی ستراتیژ و سیاسه‌تی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه‌داین كه دروشمه‌كه‌ی (هه‌واڵ و زانیاری)یه.
ژوان، له‌گه‌ڵئه‌وه‌دا كه ئه‌زمونی كاری میدیایی هه‌یه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له بواری (زانسته رامیارییه‌كان) له زانكۆی سلێمانی، هيواخوازیشه بتوانێت له‌ڕێی كاری میدیاییه‌وه زیاتر توانای خۆی له‌بواری زانسته رامیارییه‌كان په‌ره‌پێبدات و "خاوه‌نی ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی بێت له بواری پێشكه‌شكاریدا".
ژوان وتی؛ "نامه‌وێت چاولێكه‌ریم هه‌بێت بۆ هیچ پێشكه‌شكارێك یان بێژه‌رێكی دیكه‌ی ناسراوی جیهانی و ناوخۆیی، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م سود له ئه‌زمونیان وه‌ربگرم و ببمه خانمه بێژه‌ر و پێشكه‌شكارێكی به‌توانای كورد".
تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN) وه‌كو یه‌كه‌م كه‌ناڵی هه‌واڵی سیاسی له كوردستاندا، به‌رده‌وام له قۆناغه جیاجیاكاندا خۆی نوێكردوه‌ته‌وه و وزه و توانای نوێی به كاری میدیایی به‌خشیوه و له‌ناو گه‌نجاندا بواری بۆ كه‌سانی خاوه‌ن به‌هره و توانا ره‌خساندووه و له‌ماوه‌ی داهاتودا چه‌ندین گۆڕانكاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
14850 جار خوێندراوەتەوە