سلێمانی؛ بەهۆی تەقەكردنەكەوە پاسەوانێكی گۆڕان شەهید بوو
بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێكۆڵینەوەی جدی و بەپەلە دەكات
ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە سلێمانی و بەتوندی لەلایەن پاسەوانەكانەوە وەڵامدرانەوە و هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەشەوە پاسەوانێك شەهید بوو.
كاتژمێر یەك و 30 خولەكی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كرد و پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕانیش بەتودی وەڵامیان داونەتەوە.
هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەوە یەكێك لە پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕان بەناوی رێبەند فەرهاد شەهید بوو، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ بڕیاره پرسه‌كه‌ی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی به‌كره‌جۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای هاوخەمی بۆ شەهید بوونی كاكە رێبەند، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكارەكەی دەكات و داوای لێكۆڵینەوەیەكی جدی و بێلایەن دەكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردن و دادگاییكردنی تۆمەتبارانی ئەو رووداوە.
هەر بەیانی زووی ئەو رۆژە لەبەردەم ماڵەكەی خۆی خێمەیان هەڵداو پرسەیان بۆدانا، پرسەكەی رێبەند پرسەیەكی قەرباڵغبوو.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، لە میانی بەشداریكردنی لەپرسەكەی رێبەندا وتی، ئەوان لەلیژنەی ناو خۆ لەپەرلەمانی كوردستان لیژنەیەكی بەداوداچون بەم رووداوە پێكدەهێنن.
باوكی دەڵێت: كورەكەم بێ تاوان بوو داوا دەكەم حەقم بسێندرێت.
ئێستا دایك و خێزان و خوشك و براكانی یەك داواكارییان هەیە ئەویش بەسزاگەیاندنی ئەو كەسانەن لە پشت كوشتی كورەكەیانەوەیە.
هەروەك چۆن لەبەیاننامەكەدا بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی پێكردووە، داوای لێكۆڵینەوە بەدواداچون پاراستی ئارامی سلێمانی دەكات، داواش دەكرێت بەر بەمجۆرە كاروكردەوە قێزەونانە بگیرێت بۆ ئەوەی چیتر خەڵكی وەك كاكە رێبەندی تێدا شەهید نەبێت.
راگه‌یه‌ندراوێک له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه
شه‌وی سێ شه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن.
ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به توندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاوڵاتیانی کوردستان دانانێن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه له کۆی هه‌ڕه‌شه و روداوه‌که ده‌کات. پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و روداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزای یاسای وه‌ربگرن.
هاوخەمی و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر و خێزان و که‌سوکاری رێبەند فه‌رهاد ده‌که‌ین که له پێناوی به‌رگری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید بووه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
11ی 6ی 2019
وێنه‌ی شەهید رێبەند فەرهاد

پرسه‌ی شه‌هید رێبه‌ند







8688 جار خوێندراوەتەوە