له تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەی گرێبەستێکی هاوسەرگیری بڵاوبووەتەوە، كه گەنجێکی عێراقی هەشت ملیار دیناری کردووەتە مارەیی هاوژینەکەی.
له تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنه‌ی گرێبه‌سته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و، له‌سه‌ری نوسراوه "گرانترین گرێبەستی ھاوسەرگیری لە عێراق تۆمارکرا".
به پێی وێنه‌ی گرێبه‌سته‌كه، مارەبڕینەکە لە دادگای باری شارستانی ناوچەی کەرخ لە بەغداد دەرچووەو گەنجەکە ناوی (حەیدەر فەرحان سەوادی غەڕاوی)ـیە و هاوژینه‌كه‌ی ناوی (نەدا محەممەد لەتیف مەشهەدانی).
لە گرێبەستەکەدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، پێشەکی مارەییەکە سێ ملیار دینارە و پێنج ملیار دیناری دیکەش قەرزە.
وێنه‌ی گرێبه‌سته‌كه
13185 جار خوێندراوەتەوە