ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا جووتیاران دەست بە دوورینەوەی بەرھەمی دانەوێڵەی ساڵەکەیان دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی زۆری بارانبارینەوە دوورینەوەی گەنم و جۆ لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەک دواکەوت.
لە سنووری ھەڵەبجە کە دەشتی شارەزوور و ناوچەی ھەورامان لە خۆ دەگرێت و، بڕێکی باشی دانەوێڵە لەم ناوچەیەدا بەرھەم دێت، لە ئێستادا جووتیارەکان دەستیان بە دوورینەوەی دانەوێڵەکانیان لە رێگای دەڕاسەوە کردووە .
بە گوێرەی ئامارەکان، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە، 170 ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی ھەیە، لەو بڕەش 70 ھەزار دۆنمی بۆ چاندنی دانەوێڵە بەکاردەھێنرێت و ساڵانە بەرھەمی دەیان ھەزار تۆن دانەوێڵەی ھەیە.
1238 جار خوێندراوەتەوە