له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه، كه‌تیایدا دووكه‌س لەکاتی وەستانی ترافیکدا له ئۆتۆمبێلێك بۆ یه‌كتری دابه‌به‌زن و په‌لاماری یه‌كتری ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ناوبژییان بكات، خۆیان ئاشت ده‌بنه‌وه و سواری هه‌مان ئۆتۆمبێل ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ش پرسیاری زۆری له‌سه‌ر هۆكاری شه‌ڕكردنه‌كه دروستكردووه.
پێگەی
LiveLeak گرتە ڤیدیۆیەکەی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا شۆفێرێکی تاکسی
لەگەڵ نەفەرەکەی لەناوەڕاستی شەقامەکە دادەبەزن و دەیکەنە شەڕو پەلاماری
یەک دەدەن.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە پاش تەواو بوونی شەڕەکەیان، شۆفێرەکە و نەفەرەکە دەچنەوە ناو تەکسیەکە، وەک ئەوەی هیچ نەبوبێت.
17226 جار خوێندراوەتەوە