بەغدا؛ ساڵ بە ساڵ بەرهەمی خورما كەمتر دەبێت

KNN : Kurdish News Network
02:21 - 14/05/2019
عێراق
+
-

عێراق؛ پێش شەڕی ئێران - عێراق ساڵانە زیاتر لە 700 هەزار تەن خورما بەرهەم دەهات
عێراق؛ ئێستا ساڵانە تەنها 350 هەزار تەن خورما بەرهەم دەهێنرێت

بەهۆی بێپلانیی حكومەت و پەراوێزخستنی كەرتی كشتوكاڵی, ساڵ بە ساڵ بەرهەمی خورما لە عێراق، كەمتر دەبێت بە جۆرێك  پێش شەڕی عێراق-ئێران, زیاتر لە 700 هەزار تەن خورما بەرهەم دەهات، بەڵام ئێستا تەنها 350 هەزار تەن بەرهەم دەهێنرێت، ئەوەش بەراورد بە رابردوو، بۆ نیوە كەم بۆتەوە.

بەشێك لە جوتیارانیش باس لەوەدەكەن: تەنها بێپلانیی حكومەت كەرتی خورمای دوانەخستوە, شەڕ و وشكەساڵی و ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان, هۆكارگەلێكی ترن كە بەرهەمهێنانی خورمای كەم كردوەتەوە.

زیاتر لە ٣٠ ساڵە سەروكاری لەگەڵ باخی خورمایە، بێپلانیی حكومەت، جەنگ و وشكەساڵی تا دێت بەروبومەكانی كەمتر دەكەن.

بە دیار لەناوچوونی هەزاران دارخورما، كە چەندین ساڵ لە پێناو پێگەیشتنیان شەونخونی كردووە، دۆش داماوە، ناچاریی ئەوی لێرە هێشتۆتەوە، ئەگەر نا دەڵێت: سودی نیوهێندەی ماندووبونی قەرەبوو ناكاتەوە.

تا بەر لە جەنگی عێراق و ئێران، ساڵانە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار تەن خورما لە عێراق بەرهەم دەهات، ئێستا كەم بۆتەوە بۆ كەمتر لە ٣٥٠ هەزار تەن، بەجۆرێك وای لێهاتوە خورما لە دەرەوە هاوردە دەكرێت. 
 
لە عێراق نزیكەی  ٥٠٠ جۆر خورما هەن، بەرحی، خەستاوی، خەزراوی ، ئیبراهیمی، ئەزرەق لە باشترین و بەناو بانگترینەكانن، تا ساڵی ١٩٨٠ زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دار خورما لە عێراق هەبوون، كەچی ئێستا كەم بوەتەوە بۆ نزیكەی ١٨ ملیۆن دارخورما. 

1273 جار خوێندراوەتەوە