دوای هێرشكردنە سەركەشتییە نەوت هەڵگرەكان لە كەنداوی عومان نرخی نەوت بەرزبوەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، دوای بڵابوونەوەی هەواڵی هێرشكردنەسەر كەشتیە نەوت هەڵگرەكان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكەڵەی برێنت سەنت 38 زیادی كردوە وگەیشتوەتە 71دۆلار.
سەبارەت بە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش ئاژانسی رۆیتەز بڵاوی كردەوە، دوای ئەو ڕووداوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بە رێژەی كەمتر لە 1% بەرز بوەتەوە و گەیشتوەتە 61 دۆلارو 73 سەنت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوار كەشتی نەوت هەڵگر لەناو كەنداوی عومان و لەنزیك كەناراوەكانی ئیمارات رووبەڕووی هێرشبونەوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ توندبونی زیاتری ململانێكانی ئەمریكا و ئێران.
327 جار خوێندراوەتەوە