عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌و خه‌ڵات و دیارییانه‌ی له به‌رپرسانی بیانییه‌وه وه‌ریانده‌گرێت ده‌یاندات به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ئه‌وه‌شی به"موڵكی ده‌وڵه‌تی عێراق" داناوه كه چۆن ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی 100 دیاری كه له به‌رپرسانی بیانییه‌وه وه‌ریگرتوون ده‌داته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌و دیارییانه‌ی له به‌رپرسانی بیانی وه‌ریانده‌گرێت بیانبه‌خشێت به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌كو موڵكی گشتی مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكرێت، د. عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی، وه‌زیری رۆشنبیری عێراقیش به فه‌رمی له‌م بڕیاره‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئاگاداركراوه‌ته‌وه و به‌دیاریكراویش له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 7ی ئایاری ئه‌مساڵ.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی 100 پارچه دیاریی خۆی داوه‌ته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌ندێك له‌و دیارییانه‌ش به‌های هێمایی و هونه‌ری و هه‌ندێكیشیان به‌های ماددی زۆرییان هه‌یه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری رۆشنبیری بڕیاری داوه شوێنێكی تایبه‌ت له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق بۆ دانانی ئه‌و دیارییانه له‌و شوێنه بكاته‌وه.
879 جار خوێندراوەتەوە